Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

بارانبارین به‌رده‌وامه‌ و کەشناسی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


 بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بارانێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دەبارێت و ھۆشداریشی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو داوە.


درەنگانی شەوی رابردوو، شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و تا بەرەبەیان بەردەوام بوو، بەڵام لە کاتەکانی بەیانییدا، جارێکی بارانبارین دەستی پێ کردەوە.

ماوەی دوو رۆژە، بەشی پێشبینییەکانی کەشوھەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشداریداوە لە روودانی لافاو و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە پەیوەندارەکان چەندین رێنماییەکان دەرکردووە.

شەوی رابردوو، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بەشێک لە وەزیرە پەیوەندارەکان بەشێوەیەکی ئۆنڵاین کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دەوامی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بارانبارینەوە و دواتر بڕیاردرا کە دەوام ئاساییە و دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری زانکۆکان و پەروەردەکان بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بڕیار بدەن.

پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو رایگەیاند کە لەماوەی ساڵی رابردوودا، کۆمەڵێک رێوشوێن بۆ بەرگرتن لە لافاو گیراوەتەبەر و تا ئێستا بارانێکی زۆر باریووە و ھیچ رووداوێکی نەخوازراو لە ھیچ جێگایەک رووینەداوە و تەواوی تیمەکانی حکوومەت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ھێزی پێشمەرگە و دەزگاکانی ئەمنیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.