ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، په‌یامێكی به بۆنه‌ی یادی 100 ساڵه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو هاتووه، بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، شاری خۆشەویستی و ئاشتی، قەڵای بەرز و پڕشکۆی پێکەوە ژیان و یەکترقەبوڵکردنی ئاینی، جوانترین پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەکەمان بە تایبەتی و سەرجەم کوردستانیان بە گشتیی دەكەین، هیواخوازین هەمیشە هەولێری سەربەرز بە گەشاوەیی و جوانی و ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت: هەولێری سیمبولی ئاوەدانی و ئارامی و هەڵگری ئاڵای بەیەکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی، بە درێژایی مێژووی ھەزاران ساڵی سەرتۆپكی مقاوەمەت و پێشەنگی ئازادیخوازی و خۆڕاگری و بەرگری بووە لە مافە ڕەواکانی گەلەكەمان و سەرقافڵەی قوربانیدان و خەبات بووە بۆ ئازادی و لانكەی شۆڕش و شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە، ھەولێر شوێن و پێگەی زانایانی ئاینی و مەڵبەندی پێگەیاندی كەڵە شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان بووە، بۆیە هەر کورد و کوردستانییەک لە هەرشوێنکی دونیا بێت شانازی بە هەولێری پایتەختی کوردستان دەکات.
له‌به شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه" دەخوازین خودای گەورە دەرفەتمان بدات 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، بکەین بە هەوێنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی پتر و خزمەتكردنی زیاتری هاوشاریانمان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئه‌وڕۆ کاتێک یادی 100 ساڵه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ولێر ده‌که‌ینه‌وه، ده‌چینه خزمه‌ت مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌و شاره‌ی هه‌ر به‌هه‌ڵوێست و به‌پێوه و به‌مه‌ردی و سه‌ربه‌رزی ژین و ژیانیکردووه".
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێـت: هه‌ولێر، ناوێکی پڕ به باڵای خه‌ڵک و خاکێکی ڕه‌سه‌ن و خاک وویست و ئامێزێکی میهره‌بانی مرۆڤایه‌تیه و هه‌ر به‌و ناو و ناونیشانه‌ش وه‌ک مناره‌که‌ی سه‌ربه‌رز و وه‌ک قهڵاتهکهشی سینگ و به‌رۆک فراوان ده‌مێنێته‌وه.
له كۆتاییدا ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" جارێكی دیكە 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر لە خۆمان و دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو کوردستانیان پیرۆزبێت، هه‌ولێر هه‌ر هه‌ولێره و هه‌ر هه‌ولێری نیشتمان په‌روه‌ران ده‌بێ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.