Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 06:42

دهۆك ... زۆرترین رێژەی بارانبارین لە 24 کاتژمێری رابردوودا له‌ ناحيه‌ى شێلادزێ تۆمار کراوە

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ ناحيه‌ى شیلادزێ سه‌ربه‌ قه‌زاى ئامێدى پارێزگاى دهۆك، 85 میلیمەتر باران باریوه‌.

بەپێی ئاماری ھۆبەی کەشناسی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای دھۆک، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە دەڤەری شیلادزێ سەربە پارێزگای دھۆک، 85 میلیمەتر باران باریوە.

ھاوکات لە دھۆک، 23 میلیمەتر، سێمێل، 28 میلیمەتر، زاویتە 35 میلیمەتر، دیرەلووک 77 میلیمەتر، چەمانکێ 53 میلیمەتر، سەرسەنگ 52میلیمەتر،‌ کانی ماسێ 51 میلیمەتر، ئامێدی 49 میلیمەتر، بامەرنێ 37 میلیمەتر، ئەترووش 23 میلیمەتر، ئاکرێ 25میلیمەتر، دینارتە 44 میلیمەتر، گردەسین 13 میلیمەتر، بجیل 41 میلیمەتر، زاخۆ 11 میلیمەتر، باتوفە 5 میلیمەتر.

بە گشتی لە پارێزگای دھۆک، ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 343 میلیمەتر باریبوو، بەڵام ئێستا 457 میلیمەتر باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ بارانبارین لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ھەورە برووسکەیشی لەگەڵ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.