Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 06:58

دەستگیرکردنی 30 کەس راگەیاندرا کە ھەوڵیاندابوو دزە بکەنە ناو خاكی عێراق

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی 30 کەسی راگەیاند کە ھەوڵیاندابوو دزە بکەنە ناو عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی سێی پاسەوانی سنوور لە دەروازەی سنووریی زەرباتییە سەربە پارێزگای واست، 30 کەسیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە، دەستگیرکراوەکان کە ھەڵگریی رەگەزنامەی ژمارەیەک وڵاتی بیانیین، ھەوڵیاندابوو دزە بکەنە ناو عێراقەوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتە بەر.

دەرزاوەی رزباتییە کە دەکەوێتە پارێزگای واست، یەکێکە لە دەروازە سنوورییە وشکانییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.