Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

تیژڕۆیی و خراپی ڕەوشی کەشوهەوا بووە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ؛ کەسێک گیانی لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگەی هەولێر- خەبات لەنزیک تۆبزاوە ڕووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕۆیی و خراپی کەشوهەوا ڕووی دا و گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە، کەسێکی دیکەش برینداربووە.

کاتژمێر 02:20 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 04ـی 2023 ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر- خەبات ڕووی دا، فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: بارهەڵگرێک کە لە هەولێر بەرەو خەبات دەڕۆیشت، بەهۆی تیژڕۆیی و خراپی کەشهەوا کۆنترۆڵی لەدەست دا و چووە سایدەکەی دیکەی شەقام و خۆی کێشا بە تۆیۆتا کامرییەکی تایبەت، کە بەرەو هەولێر دەهات.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە، شوفێری کامری گیانی لەدەست  دا و سەرنشینەکەشی بەسەختی زامدار بوو.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەم کەشە باراناویە هی تیژڕۆیی نییە، لەسەرخۆ لێخوڕین بکەن، با درەنگتر بگەن، بەڵام گرنگتر ئەوەیە کە بەسەلامەت بگەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.