Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:24

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی ڤاتیكان و ئیتاڵیا ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ڕۆما، بڕیارە لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا کۆببێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 12ـی 04ـی 2023 به‌ سە‌‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ ڕۆما.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ قە‌داسە‌تی پاپای ڤاتیكان و سە‌رۆک وە‌زیرانی ئیتاڵیا و بە‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.