Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تویوتا کراون (مەلیکە) تۆمار کرابێت و ژمارەی پێ درابێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی 04ـی 2023 ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون (مەلیکە) دەکەن، بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، "لە هەندێ پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی (بە تایبەت لە تیک تۆک) هەندێ ڤیدیۆی دروستکراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون ( ناسراو بە مەلیکە) تۆمارکراوە و ژمارەی پێدراوە."

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردۆتەوە کە "ئەو پرۆسەیەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوە دەچێت تەنیا پشکنینە بە ئامێری سکانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێک ژمارەی پێ نەدراوە و هیچ بڕیارێکی نوێش دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نییە."

هاتووچۆی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات "بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەفیڕۆ نەدەن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نییە و تۆمار ناکرێن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.