Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:05

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە بنەماڵە، هاوڕێ و دۆستانی کەسایەتیی دیاری کورد عیماد بابان دەکات.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی عیماد جەلال بابان نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی عیماد بابان:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری کورد (عیماد جەلال بابان)ـی برازای مەحموود بەگی بابانم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی خواڵێخۆشبوو عیماد بابان و كەسوكار و دۆستان و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عیماد بابان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی

12ـی نیسانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.