Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:27

سبەی لە سۆران پشووی فەرمییە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشوو ڕاگەیەنرا.

ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی داخرانی بەشێكی زۆری ڕێگە سەرەكییەكان لە قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاری دا سبەی پێنجشەممە 13ـی 04ـی 2023 پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جگە لەو بەڕێوەبەراتیی و فەرمانگانەی دەوامی ئێشكگرییان هەیە.

شەپۆلێکی بارانبارین لە دوێنێ سێشەممەوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە چەندین شار و شارۆچکە بەهۆی لافاو ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.