Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:43

پشوو لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیەنرا.

سبەی پێنجشەممە 13ـی 04ـی 2023 لە سنووری پەروەردەکانی کۆیە، ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتیی دهۆک ڕایگەیاند: بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی کەشوهەوا و بارانبارینی زۆر لە ناوچەکە، کاریگەرییەکانی لەسەر هاتووچۆ دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک، بڕیار درا سبەی لەسەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەی ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان پشووی فەرمی بێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە ئاماژەی بەوە دا کە دوای گفتوگۆ و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و قایمقامییەتی قەزای کۆیە بۆ سەلامەتی هەموو لایەک لەبەر نالەباری کەشوهەوا کرا بە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) سنووری پەروەردەی کۆیە.

شەپۆلێکی بارانبارین لە دوێنێ سێشەممەوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە چەندین شار و شارۆچکە بەهۆی لافاو ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.