Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:42

ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بووەتە پشووی فەرمی

کوردستان TV
100%

حكوومەتی عێراق بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاندووە.
شەوی رابردوو ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی، رۆژی پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 كرایە پشووی فەرمی.
لە راگەیەندراوەكەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە دراوە، هۆكاری پشووەكە خراپی كەشوهەوا و ئەو بارانە بەخوڕەیە كە چەند ناوچەیەكی عێراقی گرتووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە پشووەكە فەرمانگە ئەمنییەكان و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.
لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز چەند ناوچەیەكی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوەو و بەوهۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەك دروستبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.