Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 06:12

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری لە دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە دەدات

کوردستان TV
100%

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، جەختی لە پێویستی خێراكردنی یاسای بودجە كردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پرسێكی ستراتیژی و گرنگە لە پێشكەوتنی عێراقدا.
ساڵح بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتی: بودجەی گشتی فیدراڵی پرسێكی گرنگە لە ژیانی ئابووری عێراقدا.
گوتیشی: دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە بە واتای ڕاگرتنی بەشێك لە خەرجییە گرنگەكانە لە ئابووری عێراقدا، بەتایبەتی پڕۆژەكان ، دامەزراندن ، بەرنامە و پابەندبوونەكان.
ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، بودجە شتێكی گەورەیە و هەر دواكەوتنێك كاریگەری لەسەر چانسی پێشكەوتن و گەشەكردن دەبێت.
لە درێژەی قسەكانیشیدا، جەختیشی لەوە كردەوە كە خێراكردنی یاسادانانی بودجە پرسێكی ستراتیژی و گرنگە لە پێشكەوتنی عێراقدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.