Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:47

نیشانەكانی هێلی سەر نینۆكەكان چییە؟

کوردستان TV
100%

لەوانەیە سەرنجت دابێت كە هەندێك هێڵ لەسەر نینۆكەكانت دروست بووە، ئەمەش لەگەڵ تەمەندا زیاد دەكات و ئەمڕۆش توێژینەوەیەكی نوێ هۆكارەكانی ئاشكرا دەكات.
توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "پزیشكی خێزانی كەنەدی"دا بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردووە، نزیكەی لەسەدا 20ی گەورە ساڵان نینۆكیان شكاوە، ئەمەش بەشێكی ئاسایی پرۆسەی پیربوونە، لەوانە دەركەوتنی هێل یان درز لەسەر نینۆكەكان.
زۆربەی لێوارەكانی نینۆكەكان ڕاستن و وەك هێڵی بچووك دیار دەردەكەون كە لە بنی نینۆكەوە تا سەرەوە درێژ دەبنەوە. ئەگەر پەنجەت بەسەر نینۆكەكەدا بهێنیت، هەست بە نەخشەیەكی شەپۆلاوی دەكەیت.
بەڵام هەلومەرجێك هەیە كە دەتوانرێت هێلی سەر نینۆكەكان بە نیشانەی كێشەیەكی تەندروستی بەگوێرەی هەر كەسێك هەژمار بكرێت.
هۆكارەكانی دروستبوونی هێل لەسەر نینۆكەكان ..
هێلە ڕاستەكانی سەر نینۆك دەرئەنجامێكی سروشتی لەدەستدانی شێیە كە لە كاتی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤدا ڕوودەدات. بە گشتی جێگەی نیگەرانی نییە.
لە لایەكی دیكەوە،دەركەوتنی هێلی ئاسۆیی سەر نینۆك دیاردەیەكی دەگمەنە كە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ چەندین پرسی تەندروستی جیاواز. هێلە پانە ئاسۆییەكانی سەر نینۆك كە پێی دەوترێت هێڵەكانی بیو زۆرجار نیشانەیە بۆ ئەوەی نینۆكەكانت گەشەیان وەستاوە.
بەگوێرەی كلینیكی كلیڤلاند، ئەم پچڕانە دەكرێت بەهۆی برینداربوونی ڕەگی نینۆك ، هەوكردن، یان فشاری توند بێت، كە كاریگەری لەسەر ناوچەی نینۆك هەیە، یانیش كەمی ڤیتامین یان ماددە خۆراكییەكان، یان لەدەستدانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ نینۆك بێت.
سەرەڕای ئەوەش، هێڵەكانی بیو نیشانەیەكی كلاسیكی كەمی پرۆتین یان زینكە. بۆیە ئەگەر هەستت بە هێلی ئاسۆیی لەسەر نینۆكەكانت كرد، كاتی ئەوە هاتووە سەردانی پزیشك بكەیت سەبارەت بە خۆراكەكەت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.