لە چوارچێوەی بایەخدانەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە پرۆژەكانی ئاوەڕۆ و چارەسەركردنی گرفتەكانی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ڕێگریكردن لە ڕوودانی لافاو، لە سنووری شارەوانیی پیرزین سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ جێبەجێ كران، ئەو پرۆژانە كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران لەو سنوورە هەبووە.
گوژمەی پرۆژەكان بریتییە لە (305,263,000)دینار و لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ سەرپەرشتیی جێبەجێكردنیان كراوە. پرۆژەیەكیان بریتییە لە ئاوەڕۆیەكی لوولەیی 120سم بە درێژایی 700م و گوژمەی ئەو پرۆژەیە (259٫263٫000)دینارە. هەروەها پرۆژەی دووەمیش ئاوەڕۆیەكی لوولەیی پۆلی ئەسیلینە بە درێژایی 200م بە گوژمەی (46٫000٫000)دینار جێبەجێ كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی شارەوانیی پیرزین، ئەو پرۆژانە لەمیانەی ئەو بارانبارینە زۆرەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاو هەبووە، ئەمە جگە لەو پرۆژانە ئێستا چەندین پرۆژەی دیكە لە هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
لە هەولێر دوو پرۆژەی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 305,263,000 دینار جێبەجێ كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.