Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:10

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان لە كۆبوونەوەدان

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كاردینا پارۆلین ، سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان لە كۆبوونەوەدان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی لە ئیتاڵیایە و ئەمڕۆ لەلایەن پاپای ڤاتیكان پێشوازی لێكراو دواتر هەردوولا كۆبوونەوە، كەمێك پێش ئێستاش كۆبوونەوەكەی نێوانیان كۆتایی هات.
ئێوارەی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئیتاڵیا و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات. 
پێشتریش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیكان و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا كۆدەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.