Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:30

سزای لەسێدارەدان بە ڕێژەی لەسەدا 75 لە ئێران زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

لە دادگاكانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییەكانی ئێران، چوار كەس لە سێدارە دراون و 20 كەسی دیكەش لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئاماری دوو ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كە بنكەكانیان لەنەرویج و پاریسە، ژمارەی ئەو حوكمە لەسێدارەدانانەی لە ساڵی 2022دا لەلایەن دەزگای قەزایی لە ئێرانەوە ئەنجام دراون، بە ڕێژەی 75% زیادی كردووە و لانیكەم گەیشتووەتە 582 حوكمی لەسێدارەدان بە هەڵواسین. ئەمەش بەرزترین حوكمی كۆماری ئیسلامییە لە ساڵی 2015ەوە، دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو333دا كەس لەسێدارەدران .
پێشتریش ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیادبوونی سزای لەسێدارەدانەكانی ئێرانی شەرمەزار كرد.
ئەنجومەنەكە بڕیارنامەیەكی پەسەند كرد و نیگەرانی قووڵی خۆی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانەكان دەربڕی ، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە بەهۆی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەدا، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ژێدەر/ الحرە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.