ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد بەسەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاه، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن ڕاشد سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات دەربڕی بۆ پشتیوانیی و پشتگیریی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان .
جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، شوێنێکی تایبەتی لە لای سەرکردایەتی ئیمارات هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.