پشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023/4/13 نێچیرڤان بارزانی لە ڤاتیكان، لەگەڵ كادریناڵ پیترۆ پارۆلین، سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی عێراق بەگشتی و پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی مەسیحییەكان و ناوچەكانیان تاوتوێ كرا و تیشك خرایە سەر هەوڵی مانەوەی مەسیحییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان ستایش و پێزانینی بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هەوڵەكانی لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و هەموو پشتگیرییەكی ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
بەڕێزیان دەستخۆشی كرد بۆ كردنەوەی زانكۆی كاسۆلیكی لە هەرێمی كوردستان و هاریكاری و پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زانكۆكە و فراوانكردنی، هەروەها سەردانی پارساڵی خۆی بۆ هەولێر سەركەوتووانە و دۆخی پێكەوەژیانی له هەرێمی كوردستان بە دڵخۆشكەر لە قەڵەم دا.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە مەسیحییەكان لە زێد و نیشتمانی خۆیان بمێینەوه، هەموو ئامادەیی و ئاسانكارییەكی هەرێمی كوردستانیشی دەربڕی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە. هەروەها داوای كرد ڤاتیكان لە یەكێتیی ئەورووپا پشتگیری بكات بۆ ئەوەی لە ناوچە مەسیحیییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق پرۆژەی ئاوەدانكردنەوە ئەنجام بدرێن.
پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی نیوانیان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.