Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:43

به‌هۆی هه‌رزانبوونی ئارد.. بڕیاری نوێ بۆ نرخ و كێشی نان ده‌رچوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی هه‌رزانبوونی نرخی ئارده‌وه‌، له‌ شارۆچكه‌ی ڕانییه‌ بڕیاری نوێ بۆ نرخ و قه‌باره‌ی فرۆشتنی نان و كولێره‌‌ ده‌رچوو.

قایمقامییه‌تی رانییه‌ دوای هه‌رزانبوونی نرخی ئارد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی نوێی بۆ سه‌رجه‌م نانه‌واخانه‌ و كولێره‌خانه‌كانی سنووری شارۆچكه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا قایمقامییه‌تی رانییه‌ داوای له‌ نانه‌واخانه‌كان كردووه‌ نرخی 8 نان بە هه‌زار دینار بده‌ن، هه‌روه‌ها کێشی هه‌ر نانێكیش 100 گرام بێت.

به‌هه‌مانشێوه‌ داوای له‌ كولێره‌خانه‌كان كردووه‌ نرخی 8 کولێرە بە هه‌زار دینار بده‌ن و بە کێشی 100 گرام.

قایمقامییه‌تی رانییه‌ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ سبه‌ی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 14/4/2023 ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان به‌هۆی هه‌رزانبوونی نرخی ئارده‌وه‌ ده‌ركردووه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی ڕانیە رادەسپێردرێن بۆ بەدواداچوون و ئیجرائات بكه‌ن لە کاتی پابەند نەبوونی خاوەن پیشەکان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.