Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:42

بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان: هه‌زاران كۆمپانیا به‌هۆی فێڵكردن و خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج سزا دراون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی باجه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا هه‌زاران كۆمپانیا له‌ هه‌رێمی كوردسان سزادراون به‌هۆی فێڵكردن و خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج.

بە پێی نوێترین ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 11 هەزار و 594 کۆمپانیا و باجدەر بەهۆی فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج سزا دراون و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکان ڕایگەیاند: ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکوومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە، لە کاتێکدا بەپێی یاسا پێویستبووە باج بدەنە حکوومەت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی سزا دراون، ئەو شوێن و کەسانەی نەگرتۆتەوە کە داهاتیان نزمە و کار و پیشەکەیان سنوورداره‌.

هەر بەپێی ئامارەکان "لەو ماوەیەدا 747 شوێن داخراون و 103 باجدەر ئاڕاستەی دادگا کراون بە هۆی ساختەکاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدان و هه‌روه‌ها قەدەغەی گەشتکردن لەسەر 72 باجدەر دانراوه"‌.

لە بەشێکی دیكه‌ی ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان هاتووە "بەهۆی پێشکەشنەکردنی میزانییە لە ماوەی یاساییدا 2244 سزای دارایی دراون و 7135 نامەی ئاگادارکردنەوە ئاڕاستەی باجدەران کراوە و 1263 کۆمپانیا و باجدەریش بەهۆی قەرزاری باجەوە نیشانەی گلدانەوە لە سەر دۆسییەکانیان دانراوە".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.