سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان ده‌بێت شانازی به‌خۆیه‌وه بكات پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه كه رۆلی سه‌ره‌كی له تێكشكاندنی داعشدا گێڕا و هه‌روه‌ها خاكی كوردستانیش بووه‌ته جێگه‌ی حه‌وانه و پارستنی ئاواره‌كان.
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له ڕۆما، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاليا، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌ربازى و سياسيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيتاليا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا جه‌ختى له گرنگيدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تايبه‌تى ئاواره مه‌سيحييه‌كان كرد.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئيتاڵيا گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆيه‌وه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.