وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه بۆ له‌مه‌ودوا به گوێره‌ی پلانێك له شوێنی ئارد، نان و سه‌موون به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كه‌ن و مانگانه‌ش بۆ هه‌ر كه‌سێك 600 نان و سه‌موون دیاریكراوه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كۆمپانیای گشتیی به‌رهه‌مهێنانی ئارد سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی دیاریكردووه سه‌ره‌تا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدای پایته‌خت ئه‌م كاره و دابه‌شكردنی نان و سه‌موونه‌كان به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م كاره‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و به ناچاری نییه و بۆ سوود گه‌یاندنه به هاووڵاتییان كه ئێستا به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان ئارد له بریكاره‌كان وه‌رناگرن و پێیان ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وانیش به نرخێكی هه‌رزان له بازاڕه‌كان ده‌یان فرۆشنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زیری بازرگانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 600 سه‌موون یاخود نان ده‌ده‌ن به هه‌ر تاكێك، هاووڵاتییانیش له ڕێگه‌ی فۆڕمی خۆراكه‌وه نان و سه‌موونه‌كان وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.