Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

یانه‌ی هه‌ولێر نرخی پلیتی شوێنی ڤی ئای پی له‌نێو یاریگه‌ دیاری كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر نرخی پلیتی سه‌یركردنی یاریی له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ شوێنه‌كانی (VVIP - VIP) دیاری كرد.

سبه‌ی هه‌ینی له‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 9:30ی شه‌و به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دەستەی کارگێڕیی یانەکەمان بڕیاری دا بە دیاریکردنی نرخی پلیتی سەیرکردنی یاری لە بەشی (VVIP - VIP)  یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بۆ یاریی کاتژمێر (9:30)ی سبەی شەوی یانەکەمان.

ڕاشیگه‌یاند: نرخی پلیتی VIP بریتییه‌ له‌ 25 هه‌زار دینار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ نرخی VVIP بریتییه‌ له‌ 50 هه‌زار دینار.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.