Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 21:58

ئیتاڵیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕۆما له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ تايانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ ئیتاڵیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌رز بکاته‌وه‌.

هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيتاڵى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆيان كرد.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا ده‌ڕوانن و خوازيار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شن.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له‌ هه‌رێمی کورستان له‌ کونسوڵخانه‌وه‌ بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به ‌تایبه‌ت له‌ قه‌ڵه‌م دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.