وەزارەتی کارەبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و گەیاندنی کاتەکانی بۆ 24 کاتژمێر، مزگێنیشی دا بۆ هاوینی داهاتوو گرفتی كهمی كارهبا دروست نابێت.
وهزارهتی كارهبا ڕایگهیاند "لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان بە گشتی بە تایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، وەزارەتهكهمان بریاری دا نزیکەی 20 کاتژمێر بە تێکرای کارەبا بە هاووڵاتییان بدات".
لهمبارهیهوه بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم راگەیاند ''لە مانگی رەمەزان بە تێکڕایی 19:35 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە، لە پێش مانگی رەمەزانیش بە هەمان ئاستی بەرهەمهێنان 18:00 کاتژمێر کارەبا دراوە".
ئاماژهی بهوهش دا "لە مانگی رەمەزان بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشتر وێڕای هاتنی شەپۆلی سەرما و باوبۆران، 1:35 کاتژمێر زیاتر کارەبا دراوە بە هاوبەشان.''
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم جهختیشی كردهوه ''وەزارەتی کارەبا پلانی داناوە بۆ وەرزی هاوینش لەگەل سیانەکردنی بەشێک لە وێستگەکان و تەواوبوونی پڕۆژەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەبێت و گرفتی کەم کارەبایی دروست نابێت لە وەرزی هاویندا.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.