ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له‌لايه‌ن جۆرجيا مێلۆنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵياوه پێشوازى لێ كرا.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختيان له فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
مێلۆنى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئيتاڵياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان، به جێى بايه‌خ و گرنگيى ئيتاڵيا له قه‌ڵه‌م دا.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.