Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:52

كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی بارانبارینی ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی سبه‌ی ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی بارانبارین كۆتایی دێت و كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمبوون ده‌چێته‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت، هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینى نمەباران لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەکانی ناوەڕاستى هەرێم و هەندێک له‌ ناوچەكانی گەرمیان و کەرکووک.

بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: بۆ سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچەهەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک له‌ ناوچەى جیاجیاوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە کاتەکانى ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرماش 2 پلە بەرز دەبنەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ داهاتوودا‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا لە وەرزى بەهارداین، بۆیە ئەگەرى بارانبارین و هەورەتریشقە و تەزرەبارین لە هەموو ناوچەکاندا ئەگەرێکى کراوەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

سلێمانى: 1.9 ملم

دهۆک: 15.5 ملم

زاخۆ: 13.4 ملم

ئاکرێ: 0.6 ملم

ئامێدى: 8.4 ملم

بامەرنێ: 14.8ملم

بارزان: 18.4 ملم

بازیان: 0.4 ملم

دوکان: 0.2 ملم

حاجى ئۆمەران: 5.8 ملم

هەڵشۆ: 4.2 ملم

کانى ماسى: 12.4 ملم

مانگیش: 16.0 ملم

سۆران: 4.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.