Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 21:31

وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانی كرد

کوردستان TV
100%

له‌ دوا ديداريدا له‌ ڕۆما، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاڵيا بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعش ده‌ربڕى و خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منى و سه‌ربازيدا له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا نیشان دا.

لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ باشتركردنى سه‌قامگيريى ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئيتاڵيا له‌ هه‌رێمى كوردستان.

هه‌ردوولا خواستيان بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌ربڕى و هاوڕابوون كه‌ دۆخى ئابوورى و سه‌قامگيريى ئه‌منى پێكه‌وه‌ گرێدراون، بۆيه‌ گرینگه‌ ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكرێت.

هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گۆڕييه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.