Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:45

ئه‌مشه‌و له‌ كه‌ركووك بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و گه‌نجێك بووه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ گوندێكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بریندار بووه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م كاتژمێر 10:25 له‌ گوندی تۆپزاوه‌ له‌ باشووری شاری كه‌ركووك بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ گه‌نجێكی له‌دایكبووی 1997 به‌ناوی سه‌ڵاح نه‌جمه‌دین كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك بریندار بووه‌.

له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌، بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی یایجی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و بۆمبه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ پاشماوه‌ی كۆنی سوپای عێراقه‌ و ئه‌مشه‌و به‌م گه‌نجه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.