ئەمڕۆ هەینی، عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بوونی بەرنامەیەكی بۆ ڕێكخستنەوەی بانكە حكومییەكان پشتڕاستكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوەندی، لەكاتی بەشداریكردنی شاندێكی عێراقی لە كۆبوونەوەكانی بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە كە بانكی ناوەندی بەرنامەیەكی هەیە بۆ رێكخستنەوەی بانكە حكومییەكان و ساڵانێكە بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان و بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كاری لەسەر دەكات.
پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختیشیكردۆتەوە لەسەر بوونی هاوئاهەنگی نێوان حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی لە پرۆسەی چاكسازی لە كەرتی بانكیدا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: چەند ئەگەرێك هەیە كە پەیوەندی بە رێكخستنەوەی بانكە حكومییەكانەوە هەیە، بەو پێیەی ئەو ئەگەرانە پەیوەستن بە ئەنجامی شیكارییەكانی بەیاننامە داراییەكانی بەشێك لە بانكەكان كە كێشەی حیساباتی كۆتایییان هەیە.
بانكە حكومییەكان رێكدەخرێنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.