Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 14:15

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی ئەنفالدا

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی سی و پێنج ساڵەی تاوانەكانی ئەنفالدا پەیامێكی راگەیاند كە ئەمەش دەقەكەیەتی ..
ئەمڕۆ لە یادی سی و پێنج ساڵەی تاوانەكانی ئەنفالدا كە ڕژێمی پێشووی عێراق ساڵی 1988 بەرامبەر بە خەڵك و خاكی كوردستان ئەنجامی دان، بەوپەڕی شكۆوە زیاتر لە 182 هەزار شەهیدی ئەنفال بەبیر دەهێنینەوە، سەری ڕێز لەبەردەم گیانی پاكیاندا دادەنوێنین و سڵاو لە خێزان و كەسوكاری سەربەر‌زیان دەكەین.
لەم یادەدا دووپاتی دەكەینەوە، حكوومەتی عێراق دەبێ كەسوكاری ئەنفالكراوان لە هەموو ڕوویەكەوە قەرەبۆ بكاتەوە و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق جێبەجێ بكات كە ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساند‌. لە هەرێمی كوردستانیش هەرچی لە توانادایە دەبێ باشتر خزمەت بكرێن و بایەخ و گرنگیی زیاتریان پێ بدرێت.
قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی سەتان هەزار شەهیدی تاوانی سامناكی وەك ئەنفالەكان و كیمیاباران‌ و قوربانیدانی گەلی كوردستانە، لەم یادەدا با بە یەكڕیزی و تەبایی و كاری هاوبەش بۆ پاراستنی دەسكەوت و مافەكانمان، ڕێز لە گیان و یادی شەهیدان بنێین. هەروەها دەبێ هەموو هەوڵێك بدەین تاكو ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش زیاتر بە جینۆساید بناسرێت و هەرگیز لە هیچ شوێنێكی جیهان تاوانێكی وا دووبارە نەبێتەوە.
سڵاو و دروود بۆ گیانی شەهیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/4/14
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.