بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ هەینی 14– 4 - 2023
كەش/ كاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتایی دێت , ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ هەبوونی كەمێك باران بارین لە كات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 - 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 15– 4 - 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 - 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 14- 4 - 2023
كەشناسی وادەی كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆڵە بارانەی ڕووی لە ناوچەكە كردبوو راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.