Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:42

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلە لە وڵاتێک ڕووی دا

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلە لە دوورگەی جاڤای ئیندۆنێزیا ڕووی دا.

کاتژمێر 12:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 بوومەلەرزەیەک لە ئیندۆنێزیا ڕووی دا، ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی ڕێختەر کە 96.5 کیلۆمەتر لە باکووری شاری توبان-ـی ئیندۆنێزیا دوور بووە.

هاوکات بەپێی زانیارییە ناوخۆییەکان کە بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی 594 کیلۆمەترەوە ڕووی داوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

ئاژانسی کەشناسی و کەشوهەوا و جیۆفیزیکیی ئیندۆنێزیا دوای بوومەلەرزەکە هۆشداریی لەبارەی روودانی تسونامییەوە نەداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.