Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:29

پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێکی نوێ ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییان لە جۆرە فێڵێکی نوێ ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕێگەی جوڵاندنی هەست و سۆزی خەڵک پارە وەردگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە دا کەوە کە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) تاکسی لە شەقامی (40) مەتری نزیک چێشتخانەی لیزا لەناوەندی شەقام پەکی کەوتووە و دوو کەس بەناوەکانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە پەکی نەکەوتووە و لەم ڕێگەیەوە هەست و سۆزی خەڵکیان دەجوڵاند و بەفێڵ پارەیان لە خەڵک کۆدەکردەوە، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا و هەردوو تۆمەتباری ناوبراویش دەستگیر کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.