Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:27

زانیاری نوێ لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمڕۆی ناحییەی ڕزگاری

کوردستان TV
100%

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و بەهۆیەوە 3 کەس برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 شەڕەتەقە لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات ڕووی دا، لەمبارەیەوە سالار نامیق پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە منداڵێک، ئافرەتێک و پیاوێکی بەتەمەن بریندارن.  

سەبارەت بە هۆکاری شەڕەکە ئاماژەی بەوە دا کە دوای ئەوەی کوڕێک هەڕەشەی لە كچێک كردووە، كچەكە خۆی سوتاندووە و دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی كچەكە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بەم هۆیەوە ماڵی كچەكە هێرشیان کردە سەر ماڵی كوڕەكە و شەڕەتەقە لەنێوانیان ڕووی داوە و سێ كەس برینداربووە.

هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 4 کەس دەستگیر کراون. هاوکات بریندارانی شەڕەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.