Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، لە ڕێگەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بۆ چەمچەماڵ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

ئەمشەو هەینی 14ـی 04ـی 2023 لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دوو کەس گیانیان لەدەست دا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵ بووە ئەوەی دیکەیان تەمەنی 18 ساڵ بووە.

لە ڕاگەیەنراوەکە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ باسی لەوە کردووە کە "بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی ناحییەی تەکیەی کاکەمەند ــ چەمچەماڵ نزیک وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ دوو گەنجی تەمەن (17) ساڵ و (18) ساڵ گیانیان لەدەست دا."

تەندروستی چەمچەماڵ هەر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "تیمی تەندروستی فریاکەوتنی خێرا 122ـی بەڕێوەبەرایەتیمان تەرمەکانیان بۆ هۆبەی پزیشکی دادوەری چەمچەماڵ گواستەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.