هاوپەیمانان ئەمڕۆ هەینی 14ـی 04ـی 2023 ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگ لە لەناوبردنی داعش دەگێڕێت.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا نووسیویەتی: پێشمەرگە لە ڕاهێنانەکانیان بۆ پارێزگاریکردن و بەهێزکردنی تواناکانیان بەردەوامن، ئەوەش تەواو ئامادەیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکی گرنگ لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
ئاماژەی بەوەش دا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگ لە سەرکەوتنە هاوبەشەکانیان لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش دەگێڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.