Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

له‌ لالیگادا ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر كادێز یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ری بیست و نۆی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا،كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و یانه‌ی رياڵ  مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كادێز.
ئه‌م یاريیه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگه‌ به‌تایبه‌ت یانه‌ی میواندار، چونكه‌ كادێز له‌ئێستادا له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت و سی و یه‌ك خالی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووره‌، بۆیه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م یانه‌یه‌ بۆ خۆ به‌دوورگرتنه‌ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین.
 له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی رياڵ مه‌درید په‌نجاو نۆ خالی هه‌یه‌ و به‌جیاوازی سێزده‌ خاڵ له‌دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه‌، ريال مه‌درید نابێ خالی دیكه‌ له‌ده‌ست بدات، چونكه‌ له‌ده‌ستدانی هه‌ر خالێك پێگه‌ی بارسێلۆنا و چانسی بارسێلۆنا له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مسالی لالیگا به‌هێز تر ده‌كات، به‌ڵكو رياڵ مه‌درید ده‌بێ سه‌ركه‌وتن له‌یاریه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت و چاوه‌ڕیی شكستی یانه‌ی بارسێلۆنا بێت كاتی ژماره‌یه‌ك یاری به‌هێزی له‌به‌رده‌م ماوه‌.  


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.