Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:42

هه‌ولێر... بەشێوەى تیروپشک دەست بە دابەشکردنى دووکانەکانی بازاڕی سپی کرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2023.4.15، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى میدیا، دەستکرا بە ڕێورەسمى تیروپشکى دابەشکردنى دووکانەکانی بازاڕی سپی لە شاری ھەولێر بە سەر خاوەنەکانیاندا.
 لە 2022.4.19، لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەر شەقامی سەرەکیی 120 مەتری بە گوژمەی (14 ملیار و 412 ملیۆن و 731 هەزار و 544 دینار) بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنى بازاڕی سپی لە هەولێر دانرا، کە ژمارەى دووکانەکانى (708) دووکانە و بازاڕێکی هاوچه‌رخە و لە بڕی بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان دروست ده‌کرێت، کە پێشتر بازاڕى سیم لە جەمەلون و ماددەی دیکە دروستکرابوو و بەهۆى ناڕێکیی دروستکردنى بازاڕەکە چەندین جار گڕی گرت و سوتاوو و زیانی گەورەی بە کاسبکارانى گەیاند.

 لە ئێستاشدا بازاڕى سپى کە لە جیاتى ئەو بازاڕە دەست بە دروستکردنى کراوە لە 50٪ـی کارەکانی تەواو بووە و وا بڕیارە لەمنزیکانە پڕۆژەکە بەکۆتا بێت و دووکانەکان ڕادەستى خاوەنه‌کانیان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.