Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:51

باشترینه‌كانی ئه‌وروپا راگه‌یاندران

کوردستان TV
100%


دوای ته‌واو بونی یارییه‌كانی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترین پێكهاته‌كه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ی بلاوكرده‌وه‌ .
 به‌پێی بلاوكراوه‌كه‌ی  یوفا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆرتوای گۆلپارێزی ریال  مه‌درید و ده‌یڤید ئالاباو ڤینیسیۆس جۆتیۆر ناویان له‌ پێكهاته‌كه‌دا هاتووه‌ له‌گه‌ل جۆن ستون و رۆبن دیازو رۆدری و ئێرلینگ هاڵاند بێرناردۆ سیلڤا له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر ستی و ئه‌لیساندرۆ باستۆنی ئینته‌ر میلان و سیمۆن كایه‌و ئیسماعیل بن ناسری یانه‌ی میلان  پێك هاتووه‌.
 شایه‌نی باسه‌ ئه‌نجامی یاریه‌كانی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خوله‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی مانچسته‌ر ستی و ئینته‌ر میلان و ریال  مه‌دریدو ئه‌ی سی میلان به‌سه‌ر یانه‌كانی بایرن میونشن و به‌نفیكاو چێلسی و ناپۆلی كۆتایی هات .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.