Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:34

پارێزگاری هەولێر بۆ ئەو پارێزەرەی هێرشی کرابووەسەر: هیچ کەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر سەردانی ئەو پارێزەرەی کرد کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرابووەسەر، جەختی کردەوە کە هیچ کەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات و لە هەرێمی کوردستان کەس لە یاسا بەرزتر نییە.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە 15ـی 04ـی 2023 چەند کەسێک لە هەولێر هێرشیان کرد سەر پارێزەرێک بە ناوی محەممەد یابە سۆفی، هەر نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پارێزەرەى کرد.

پارێزگارى هەولێر، لەنزیکەوە لە چۆنییەتى ڕێڕەوى چارەسەرییە پزیشکییەکانى کۆڵییەوە و لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و سـەلامەتی و تەندروستییەکی باشى بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشان دا و بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەکەشی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنى ئەنجامی بدەن.

دڵنیایشی دایە کەسوکار و خانەوادەکەى کە دوو لەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر پارێزەرەکە دەستگیرکراون و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو کەیسە و سزادانیان.

پارێزگاری هەولێر هەر لەو سەردانەیدا جەختیشی کردەوە کە "هیچ کەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات و لە هەرێمی کوردستان کەس لە یاسا بەرزتر نییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.