نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نەجەف پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 22ـی 04ـی 2023 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.
ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی دیکە، شیعە و سوننە، هەردوولا ڕۆژی 23ـی 03ـی 2023ـیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.
بەپێی پێشبینییەكانی فەلەكناسیش، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی هەینی 21ـی 04ـی 2023، دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.