Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:04

تۆمەتباری سێیەمی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکە 3 کەس دەستگیر دەکات و جەختیشی کردۆتەوە کە لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەمبارەوە بەردەوامیی دەبێت.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ـی 04ـی 2023 لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرشکرایە سەر پارێزەر (محەممەد یابە سۆفی) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان سەبارەت بە دەستدرێژکردنە سەر ئەو پارێزەرە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و وەزیری ناوخۆ 3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوە داوە کە "پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر و هاوشارییانمان ئەرکێکە و بەزاندنیان هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگەیان دەکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.