Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:56

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی بڕەپارەی هەرێمی کوردستان دەدات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ناردنی ئەو بڕەپارەیە دەدات کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی یان دووسبەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات، دواکەوتنی پڕۆژەیاساکەش لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیران جەختمان کردەوە کە هەموو لایەک هەوڵ بدەن پڕۆژەیاساکە بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە حکوومەت دەستکراوە نییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە  ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیر کراوە  و ئێمەش لەگەڵ ئەوەداین کە هەرچی زووە پڕۆژەیاساکە تێبپەڕێنرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 18ـی 04ـی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی ئەو بڕەپارەیەی هەرێمی کوردستان دەدات کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.