Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

لە یەكەم رۆژی پێكدادانەكانی سووداندا 56 كەس كوژراون و 595 كەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی پێكدادانەكانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا كە هێزێكی نیمچەسەربازییە لە سوودان، 56 مەدەنی كوژران.
لیژنەی ناوەندی پزیشكانی سوودان لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاكامی پێكدادانەكانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەكانی دیكەی سوودان، 56 مەدەنی كوژران و  595 كەسیش برینداربوون.
لیژنەی ناوەندی پزیشكانی سوودان داوای كردووە، دەستبەجێ ژیرانە كێشەكان چارەسەر بكرێن و پێكدادانەكان رابگیرێن، هەروەها رێڕەوی ئاسایشپارێزراو بكرێتەوە بۆ گواستنەوەی گیرخواردن بۆ ناوچەی پارێزراو و گەیاندنی فریاگوزاری سەرەتایی بە برینداران و دەستبەسەركراوانیش ئازاد بكرێن.
ناكۆكییەكان بەهۆی چاكسازیی سەربازیی كە داوا دەكات هێزەكانی پشتیوانی خێرا بخرێتە سەر سوپا، ناكۆكییەكانی نێوان ئەم دوو هێزەی بەدوای خۆیدا هێنا و دوێنێ ناكۆكییەكان گەیشتنە ئەوەی هێز بەرامبەر یەكتر بهێنن. 
لەلایەكی دیكەوە سوپای سوودان رایگەیاند، تاكوو هێزەكانی پشتیوانی خێرا كە هێزێكی نیمچەسەربازییە لە سوودان و ئەو وەك "میشلیا" ناوی بردووە هەڵنەوەشێندرێتەوە، ناچنە ناو گفتوگۆ و دانوستانەوە.
سوپای سوودان نووسیوویەتی: "تاكوو میلیشیا یاخیبووەكانی حەمیدتی (فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەگلۆ) هەڵنەوەشێندرێتەوە ئامادە نابین بۆ هیچ جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێك.
سوپا داوای لە گەل كردووە نەچنە ناو پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی پشتیوانی خێرا و دەڵێت: "ئاسایشی خۆتان بپارێزن و لەگەڵ میلیشیا یاخیبووەكان مەكەونە ناو پێكدادان. سوپا توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەیە بەخێرایی، بەڵام هەوڵ دەدەین لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا زیانتان پێ نەگات".

لە لایەكی دیكەیشەوە گوتەبێژی سوپای سوودان، نەبیل عەبدوڵڵا رایگەیاند: سوپا رژدە لەسەر ئەوەی بەم نزیكانە سەقامگیریی و ئاسایش بگەڕێنێتەوە سوودان. نەماندەویست دۆخەكە ئاوای بەسەر بێت و سوودانییەكان بە چەك لەیەكتر رابسێن.
تەشەنەسەندنی گرژییەكانی سوودان دوای ناكۆكییەكانی نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا هات لەبارەی چاكسازیی ئاسایشی سەربازیی.
پێكدادانەكانیش لە نزیك كۆشكی كۆماریی لە خەرتومی پایتەخت و ژمارەیەك شاری دیكەی سوودان بەردەوامی هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.