Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

پارەی حەج دیاری دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: بە مەبەستی دیاریكردنی تێچووی حەجی ئەمساڵ 2023 بە ئەمرۆ بەڕێوەبەری گشتی (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی )،بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق (شێخ سامی ئەلمسعوودی )،كۆدەبێتەوە.
هەروەها دەڵێت: كۆبوونەوەكە تایبەتە بە تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ و بڕیارە چەندین تەوەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆی لەسەر بكرێن تاوەكوو هەردوولا دەگەنە رێككەوتن.
دەشڵێت:یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دیاریكردنی تێچووی حەجی ئەمساڵ دەبێت كە بڕیارە دوای كۆبوونەكە بە شێوەیەكی فەرمی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، بڕیارە دوای گەیشتنەوەی (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی )، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی كوردستان  و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی كوردستان تەواوی وردەكارییەكان سەبارەت بە تێچووی حەجی ئەمساڵ 2023 و ئامادەكارییەكان و نوێترین زانیاری لەسەر پرۆسەی حەج ،لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رابگەیەندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.