Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رۆڵی تیمەكانی شارەوانی مەخمور بەرز دەنرخێنێت 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 16-4-2023 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزاری حكومەتی هەریمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیكرد لە عەبدال بەگ ساڵح ، كارمەندی شارەوانی مەخمور و تیمی كوردستان تی ڤی لە قەزای مەخمور .
لەدیدارەكەدا ساسان عەونی بە ناوی خۆی و وەزارەتی شارەوانی سوپاس و ستایشی ئەو كارمەندەی شارەوانی مەخموری كرد كە شەوی باران بارینەكە لەكاتی دروستبوونی لافاو ،توانی گیان و ماڵی 6000 هەزار خێزان رزگار بكات و ژیانی خۆی بخاتە مەترسی بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی ناوچەكە .
 هەروەها وەزیری شارەوانی گوتی: ئەمە بووە جێگای دڵخۆشی و رێزو تەقدیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەت، كە كارمەندێكی خزمەت گوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی رۆڵی كاراو گرینگ لە رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیانی ناوچەكە ببینێ.
 هاوكات ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، سوپاسی تیمی كوردستان تی ڤی لەقەزای مەخمور كرد بۆ رووماڵكردنی شەوی لافاوەكەی مەخمور و ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان.

 فۆتو – نیاز قارەمان - هە وال - كارزان كاكل
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.