Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:49

بەردی بناخەی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات دانرا

ڕێگا بازرگانییەكەی نێوان هەولێر و قەزای خەبات نۆژەندەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

 بە سێ قۆناخ و لەماوەی 5 مانگدا، ڕێگا بازرگانییەكەی نێوان پارێزگای هەولێر و قەزای خەبات نۆژەندەكرێتەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەمزووانە دەست بە كارەكان دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی نیسانی 2023، بەردی بناخەی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگای هەولێر - خەبات دانرا و بەپێی زانیارییەكان، تێچووەكەی سێ ملیار و 842 ملیۆن دینارە.
دووریی نێوان پارێزگای هەولێر و قەزای خەبات، 35 كیلۆمەترە و ئەو ڕێگایە بەهۆی هاتووچۆی بەردەوامی بارهەڵگرەكان، بووەتە ڕێگایەكی بازرگانی و هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆك و مووسڵ بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
بەپێی گوتەی پارێزگاری هەولێر، كارەكانی پڕۆژەكە لەماوەی 5 مانگدا تەواو دەكرێن و لەمزووانەش دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ باشتركردنی دۆخی ڕێگاوبان و ئاسانكاریكردن بۆ شۆفێران، بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی ڕێگەوبان و ئەو هەوڵانەشی تەنیا بۆ شەقامەكانی ناوەوەی شارەكان نییە، بەڵكو ڕێگاكانی دەرەوەی شارەكانیش دەگرێتەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.