لە چارەكی یەكەمی ساڵدا، فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە چین زیادی كردووە
لە كانوونی دووەم-ئاداری 2023دا لە چین ژمارەی ئەو یەكانەی بەكاردەهێندرێن بۆ بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، سەدا 87،9 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 5،84 ملیۆن.
بەپێی داتاكانی پەرەپێدانی ژێرخانی بارگاویكردنەوەی كارەبایی چین (EVCIPA) لە كانوونی دووەم-ئاداری 2023دا، نزیكەی 632 هەزار یەكەی بارگاویكردنی نوێ زیاد كراوە.
تێكڕای ژمارەی ئەو یەكانە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، سەدا 87،9 زیادی كردووە و بەرزبووەتەوە بۆ 5،84 ملیۆن.
لە چارەكی یەكەمی ساڵدا، فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە چین سەدا 22،4 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 1،31 ملیۆن.
بزانە چەند یەكەی بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە چین دا هەیە ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.