Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:38

سەرۆکی حکوومەت له‌گه‌ڵ میری ئێزدییان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێزدییان و ڕەوشی دەڤەری شنگال بەتایبەتی کرا.

مه‌سرور بارزانی وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان، جەختیشی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دەڤەرەکە کردەوە لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

میری ئێزدییان سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەتی هەرێم لە ئێزدییان و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و گرنگیدان بە ڕۆڵی ئێزدییان لە دامەزراوەکانی حکوومەت دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.